Kurdish (Kurdish)

Translated by:
Verified by:

 

بەخێربێیت بۆ کۆمەڵگای ویکی فەرمی تۆڕی پای

ئەم پەیجانەی ویکی لەلایەن مۆدیراتۆرەکانی چاتی پای وەڕگێردراون و دەستکاری دەکرێن و دەپارێزرێن وە ئەمە لێدوانی فەرمی تیمی سەرەکی پای نیە. داواکاریەکانی ئیمەیڵ کە لە ڕێگەی ئەم وێب سایتەوە پێشکەش کراوە لەلایەن تیمی سەرەکی پای  چاودێری دەکرێت.

ویکی کۆمەڵی تۆڕی پای بە نیازە یارمەتی پێشەنگەکان بدات بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لەسەر خۆیان پێش ئەوەی دەست بە داواکاری ئیمەیڵ بکەن. مەبەست لە سیستەمی داواکاری ئیمەیڵمان ئەوەیە کە پێشەنگەکان ڕاپۆرتی پێشکەش بکەن سەبارەت بە هەر کێشەیەک یان هەڵەیەک لە کاربەرنامەی پای دا هەبێ یان هەژماری  تۆ کە لەلایەن کۆمەڵگای ویکی دا دانەپۆشراوە چارەسەر بکەن. تیمی سەرەکی پێشوازی لە پرسیار و کاردانەوە مانادارەکەت دەکات.

 قەبارەی بەرزی بلیت، ئێمە لە پێشی پێشدا وەڵامی پێشنیارە بنیاتنەرەکان و ئەو کێشانە دەدەینەوە کە ناتوانرێت لەلایەن دەستەی پای یان کۆمەڵگایەی ویکی یان تیمی سەرەکی پایەوە چارەسەر بکرێن، بەڵام نامەکانت لەلایەن ئەندامانی تیمی پێداچوونەوەیان بۆت دەکرێت.

بۆ پرسیاری گشتی دەربارەی تۆڕی پای، بۆ نموونە، چۆنیەتی بەدەستهێنانی پای، یان چۆنیەتی کارکردنی پای، تکایە پەڕەی پرسیارە دووبارە کراوەکان سەیر بکە لە: https://minepi.com/faq.

بۆ زانینی زیاتر دەربارەی ئەرک و بینین و ستراتیژی درێژخایەنی تۆڕی پای، تکایە پەڕەی سپی سەیر بکە: https://minepi.com/white-paper.

ئەگەر پرسیاری زیاترت هەیە پاش خوێندنەوەی بەشی پەڕەی سپی، تکایە بڕۆ بۆ ژووری چاتەکان لەوێ پەنجە بنێ بە بەشی پرسیارە دووبارەکراوەکان لە چاتەکە مۆدیراتۆرەکان دەتوانن ڕونکردنەوە و چارەسەرکەری ڕێنیشاندەرەکان دابین بکەن.

.


 

خشتەی ناوەرۆک

.


.

چۆن ناو تۆمار بکەیت 

Translated by: captainkaros
Verified by: Jehad721

لە ئێستادا سێ ڕێگا هەیە کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ ناو تۆمارکردن:

هەژماری فەیسبووک 

ژمارە تەلەفون

هەژماری ئەپڵ ئایدی

ئەگەر هەژماری فەیسبووکت هەیە، ئەتوانیت هەژماری فەیسبووکەکەت لەگەڵ بەرنامەی پای ببەستیتەوە. بۆ چوونەژوورەوە لە داهاتوو بە ئاسانی، کلیک لەسەر ئەم بژاردەیە ئەکەیت

“Continue with Facebook”

 ناونیشان ئیمەیڵ و وشەی نهێنی فەیسبووکەکەت بخەرە ناو بۆشای گونجاو و ئەتوانیت ئەپی پای بکەیتەوە. ئەمەش هاوشێوەی چوونەژوورەوەیە بۆ ناو ئەپەکانی تری لایەنی سێیەم لە ڕێگەی فەیسبووکەوە.

ئەگەر دەتەوێت 

هەژمارێک بە ژمارەی تەلەفونەکەت دروست بکەیت، ئەوە داوات لی دەکرێت وشەی نهێنی دروست بکەیت. بۆ چونەژوورەوە لە داهاتوو، ژمارەی تەلەفون و وشەی نهێنی خۆت دەنوسیت.

 بۆ چونەژوورەوە لە رێگەی ئەپڵ، تکایە رێنماییەکان جێبەجێ بکە،پشتراستی بکەرەوە کە رێگە بە "Pi" دەدەیت بە ئەپڵ ئایدی خۆت بچێتەژوورەوە. تکایە ئاگاداربە کە ناوەکەت پەیوەندی بە ئەپڵ ئایدیەکەتەوە هەیە دەبێت لەگەڵ ناوی ناسنامەی دەرچووی ‌‌حوکمەتەکدا بگونجێت. ئەو بەکارهێنەرانەی بە ئەپڵ ئایدی ناویان تۆمار دەکەن ناتوانن ناویان بگۆڕن.

ئایا ئەتوانم زیاتر لە یەک بژاردەم هەبێت ؟

بەڵێ! بەڵام ئەگەر بتەوێت بژاردەی چونەژوورەوە بە ئەپڵ بەکاربێنیت، پێویستە لەگەڵ ئەپڵ ناوت تۆمار بکەیت. ئەگەر بە فەیسبووک یان ژمارەی تەلەفونەکەت دەست پێ بکەیت، دواتر هەڵبژاردەی چونەژوورەوەت بە ئەپڵ ئایدی نامێنێت.

 

بە پێی ئەو شێوازەی کە بۆ ناو تۆمارکردن بەکارت هێناوە، دواتر دوای ناو تۆمارکردن لە لاپەڕەی پڕۆفایلی ناو ئەپەکەدا دەتوانیت شێوازەکەی تر زیاد بکەیت. دوای زیادکردنی شێوازی دووەم، دەتوانیت دوو شێوازی جیاواز بەکاربێنیت بۆ چونەژوورەوە.

لەکوێ کۆدی بانگێشتنامە بدۆزمەوە ؟

ئەگەر کەسێک لە نامەیەکدا بانگێشتنامەی بۆ ناردیت، تکایە ناوی بەکارهێنەرەکەی وەک کۆدی بانگێشتنامەکە بەکاربهێنە، ئەگەر خۆت ئەپی Pi دۆزیەوە کۆدی بانگهێشتنامە زۆر بە ئاسانی لە سۆشیال میدیادا دەدۆزرێتەوە.

چارەسەرکردنی کێشەکانی فەیسبووک

ئەگەر لە ڕێگادا پەیامی هەڵەتان پێگەیشت، لەوانەیە دووجار بە پرۆسەی 

“Continue with Facebook"

دا تێپەڕیت. بۆ یەکەمجار، ڕەنگە پێویست بکات ناونیشانی ئیمەیڵ و وشەی نهێنی پەیوەست بە فەیسبووک دابنێیت. کاتێک دەبێت سەرلەنوێ دەست پێبکەیتەوە و بۆ جاری دووەم کلیک لەسەر 

"Continue with Facebook"'

بکەیت، نابێت پێویست بکات ناونیشانی ئیمەیڵ و وشەی نهێنی فەیسبووکەکەت دابنێیت، و تەنها ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەیت بۆ بەردەوامبوون.

هەروەها ڕێکخستنەکانی فەیسبووکەکەت بپشکنە بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەوەی کە ڕێگەت بە ئەپی Pi داوە پەیوەندی بە هەژماری فەیسبووکەکەتەوە بکات. لە فەیسبووک لە ژێر 

"Settings" 

پێویستە بچیتە

 "Apps and Websites" 

و دڵنیا بیت لەوەی کە ڕێکخستنەکەت بەم شێوەیەیە

"Turned on" 

ژمارەی تەلەفون و چارەسەرکردنی کێشەی گشتی

تکایە هەوڵبدە لە ژێر مەرجی جیاوازدا ناوت تۆمار بکەیت (و ئەمانە هەوڵی جیاواز دەبن بۆ ناو تۆمارکردن):

هەوڵی ناو تۆمارکردنی یەکەم: مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە و پاشان هەلیبکەرەوە

هەوڵی ناو تۆمارکردنی دووەم: وای فای بکوژێنەوە و ئینتەرنێتی موبایلەکەت بەکاربێنە.

"Cellular data”

هەوڵی ناو تۆمارکردنی سێیەم: هەوڵبدە VPNـکارپێبکەیت.

هەوڵی ناو تۆمارکردنی چوارەم: هەوڵبدە VPNـەکەت بکوژێنیتەوە.

 

تێبینی: لە کاتی هەبوونی لۆد لەسەر ئەپی Pi، لەوانەیە ئەم کارە سەرکەوتوو نەبێت. بۆیە تکایە لە کاتێکی تردا هەوڵبدەرەوە.


.

چۆنیەتی چونەژوورەوە - لە بیرم کردووە چۆن ناوم تۆمار کردوە، یان وشەی نهێنیم لە بیر کردووە 

Translated by: captainkaros
Verified by: Jehad721

 

گرنگە لە ڕێگەی ئەو شێوازە ڕاستەی کە بەکارت هێناوە بۆ ناو تۆمارکردن، واتە فەیسبووک یان ژمارە تەلەفون بە وشەی نهێنیەوە بچیتە ناو ئەپی پای. ئەگەر لە کاتی تۆمارکردنی هەژماردا شێوازێکی جیاواز یان ژمارەیەکی تەلەفونی جیاواز لە شێوازی سەرەتایی خۆت بەکاربهێنیت، ئەوا هەژمارێکی تەواو نوێ دروست دەکەیت کە هێشتا هیچ Piـیەک لە ناویدا کانگا نەکراوە. ئەمە بەو مانایە نایەت کە هەژماری ئەسڵی خۆت لەدەستچووە لە ئەپی Pi. بەم شێوەیە, ئەگەر داوات لێکرا ناوی یەکەم و ناوی کۆتایی یان ناوی بەکارهێنەرێک دابنێیت لە کاتی هەوڵدان بۆ چونەژوورەوە، تکایە بوەستە. بەم شێوازەی چونەژوورەوە هەژمارێکی نوێ دروست دەکەیت و شێوازەکەی تر (فەیسبووک و ژمارەی تەلەفون) یان ژمارەیەکی تەلەفونی جیاوازی خۆت تاقیبکەرەوە.

 

بەگشتی ئەم ڕێگایانە تاقی بکەرەوە بۆ ئەوەی بزانیت ئایا دەتوانیت هەژماری ئەسڵی خۆت وەربگریتەوە:

 

هەوڵبدە لە ڕێگەی فەیسبووکەوە بچیتە ژوورەوە بە گرتە کردن لەسەر

 "Continue with Facebook". 

(ئەگەر هەڵەیەکت پێگەیشت کە دەتباتەوە بۆ لاپەڕەی چونەژوورەوە، جارێکی تر بە پرۆسەکەدا تێپەڕە.)

هەوڵبدە بە ژمارەی تەلەفونی پەیوەست بە هەژمارەکەوە بچیتە ژوورەوە بە گرتە کردن لەسەر

 "Continue with phone number"

ئەگەر وشەی نهێنی خۆت لەبیر کرد لەکاتێکدا ویستت بە

"Continue with phone number" 

بچیتە ژوورەوە یان ئەگەر کۆدی پشتڕاستکردنەوەت وەرنەگرت، هەوڵبدە هەژمارەکەت بگەڕێنیتەوە بە گرتە کردن لەسەر

 "Password forgotten"
یان
"recover account".

هەندێک جار، ڕێکخستنەکانت دەتوانن کاریگەرییان لەسەر چونەژوورەوە هەبێت. تکایە هەوڵبدە لە ژێر مەرجی جیاوازدا بچیتە ژوورەوە (و ئەمانە هەوڵی جیاواز دەبن بۆ چونەژوورەوە)

 

هەوڵی چونەژوورەوەی یەکەم: مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە و پاشان هەڵیبکەرەوە

هەوڵی چونەژوورەوەی دووەم: وای فای بکوژێنەوە و ئینتەرنێتی موبایلەکەت بەکاربێنە

"Cellular data”

ەوڵی چونەژوورەوەی سێیەم: هەوڵبدە
VPN
ـەکەت کارپێبکە(یان بیکوژێنەوە)

 


.

چۆنیەتی چونەژوورەوە - بە فەیسبووک 

Translated by: captainkaros
Verified by: Jehad721

ڕێنمایەکان

ئەگەر هەژمارەکەت لەگەڵ فەیسبووک پشڕاست کراوەتەوە: 

لە پەڕەی چونەژوورەوە گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە
“Continue with Facebook” 

ئەگەر پرسیاری لێکردیت ئایا 
“pinetwork” 
دەیەوێت 
http://Facebook.com
بەکاربهێنێت بۆ چونەژوورەوە، گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە 
“Continue”

بۆ چونەژوورەوەی پەیج یان ئەپی فەیسبووکەکەت، لەوانەیە پێویستت بە داخڵکردنی ناونیشانی ئیمەیڵ و وشەی نهێنی فەیسبووکەکەت هەبێت، یان ئەگەر پێشتر چوویتە ژوورەوە گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە
“Continue”

ئەگەر
 “Facebook” 
پرسیاری ئەوەی کرد دەتەوێت 
“Pi”
بکەیتەوە ؟ گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە
 “Open”

دەرخستنی هەڵە و چاککردنەوەی ئەگەر لە ڕێگادا پەیامی هەڵەتان پێگەیشت.

لەوانەیە دووجار بە پڕۆسەی
”Continue with Facebook” 
دا تێپەڕبیت. بۆ یەکەمجار، ڕەنگە پێویست بکات ناونیشان ئیمەیڵ و وشەی نهێنی پەیوەست بە فەیسبووک دابنێیت. 
کاتێک سەر لەنوێ دەست پێدەکەیتەوە بۆ جاری دووەم گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە دەکەیت
 “Continue with Facebook”
 نابێت پێویست بکات ناونیشانی ئیمەیڵ و وشەی نهێنی فەیسبووکەکەت دابنێیتەوە. تەنها ڕێنماییەکان جێبەجێ دەکەیت بۆ بەردەوامبوون.
ئەگەر هێشتا ناتوانیت بچیتە ژوورەوە. تکایە هەوڵبدە لەژێر مەرجی جیاوازدا بچیتە ژوورەوە( ئەمانە هەوڵی جیاواز دەبن بۆ چونەژوورەوە):

هەوڵی چونەژوورەوەی یەکەم: مۆبایلەکەت بکوژێنەوە و پاشان پێی بکەرەوە 

هەوڵی چونەژوورەوەی دووەم: وای فای بکوژێنەوە و ئینتەرنێتی موبایلەکەت بەکاربێنە
"Cellular data”
هەوڵی چونەژوورەوەی سێیەم: هەوڵبدە VPN بەکاربهێنیت

هەوڵی چونەژوورەوەی چوارەم: هەوڵبدە VPN بکوژێنەوە

هەروەها ڕێکخستنەکانی فەیسبووکەکەت بپشکنە بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەوەی کە ڕێگەت بە ئەپی Pi داوە پەیوەندی بە هەژماری فەیسبووکەکەتەوە بکات. لە فەیسبووک گرتە بکە لەسەر
“Settings” 
پێویستە بچیتە
”Apps and Websites”
و دڵنیابیت لەوەی ڕێکخستنەکەت بەم شێوەیەیە
 “Turned on”
لە کاتی هەبوونی لۆد لەسەر ئەپی Pi، لەوانەیە ئەم کارە سەرکەوتوو نەبێت. بۆیە تکایە لە کاتێکی تردا هەوڵبدەرەوە.

ڕاپۆرتکردنی هەڵە

هیچ هەڵەیەکی ناسراو نییە لە چونەژوورەوە بە بەکارهێنانی ناونیشانی ئیمەیڵ و وشەی نهێنی فەیسبووک. ئەگەر نەتوانیت لە ڕێگەی فەیسبووکەوە بچیتە ژوورەوە، ئەگەری ئەوە هەیە کە هەژمارەکەت بە ژمارەی تەلەفۆن و وشەی نهێنی تۆمار کردبێت.


.

چۆنیەتی چونەژوورەوە - بە ژمارەی تەلەفون

Translated by: captainkaros
Verified by: Jehad721

ئەگەر هەژمارەکەت بە ژمارەی تەلەفونەکەت پشتڕاستکراوەتەوە، بۆ چونەژوورەوە بۆ هەژمارەکەت، گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە

"Continue with Phone number" 

ئەو ژمارە تەلەفۆنە دابنێ کە لە کاتی تۆمارکردندا بەکارت هێناوە(مەگەر لە قۆناغی تاقیکردنەوەدا ژمارەی تەلەفۆنەکەت نەگۆڕیبێت) و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکە.

ئەگەر وشەی نهێنی خۆت دەزانی

لە لاپەڕەی چونەژوورەوە گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە
 “Continue with phone number” 

کۆدی وڵاتەکەت هەڵبژێرە و ژمارەی تەلەفۆنەکەت داخڵ بکە و گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە
“Go”

وشەی نهێنی خۆت داخڵ بکەو گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە
“Submit” 

ئەگەر وشەی نهێنی خۆت لەبیر کردووە

لە لاپەڕەی چونەژوورەوە گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە
“Continue with phone number” 

کۆدی وڵاتەکەت هەڵبژێرە و ژمارەی تەلەفۆنەکەت داخڵ بکە و گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە
 “Go”

گرتە لەسەر ئەم بژاردە شینە بکە
Password forgotten

گرتە لەسەر ئەم بژاردە سەوزە بکە
“RECOVER ACCOUNT”

ژمارەی تەلەفۆنەکەت بە کۆدی وڵاتەوە، و گرتە لەسەر ئەم بژاردە زەردە بکە
“SUBMIT” 

گرتە لەسەر ئەم بژاردە زەردە بکە
"open sms" 

گرتە لەسەر ئەم بژاردە سپیە بکە 
"open sms" 

لە سندووقی نووسینەکەتدا کۆدێک دەبێت، وە کۆدەکە دەنێری.

تێبینی: ئەگەر ژمارەی تەلەفۆنی نوێت هەبوو و پاسۆردەکەت لەبیر کرد، ئەوا ناتوانیت ئەم شێوازە بەکاربهێنیت بۆ چونەژوورەوە. ئەگەر بە فەیسبووک پشتڕاستت کردۆتەوە، ئەوا شێوازێکی ترت دەبێت بۆ چونەژوورەوە.

یان ئەگەر کێشەت هەبوو لە ناردنی کۆدەکە، ڕێنماییە دەستییەکان تاقی بکەرەوە

گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە
Manual Instruction

لە ئەپی Pi بچۆ دەرەوە بۆ ئەوەی نامەیەکی کورت بۆ وەرگرەکە دروست بکەیت بەو کۆدەی کە لەسەر شاشەکە هاتووە و بینێرە.

بگەڕێرەوە سەر ئەپی Pi گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە 
” I have sent the text "

به‌ده‌رخستنی هه‌ڵه‌و چاككردنه‌وه‌ی

ئەگەر هێشتا ناتوانیت بچیتە ژوورەوە، ئەوا تکایە هەوڵبدە لە ژێر مەرجی جیاوازدا بچیتە ژوورەوە (و ئەمانە هەوڵی جیاواز دەبن بۆ چونەژوورەوە):

هەوڵی چونەژوورەوەی یەکەم: مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە و پاشان دووبارە هەڵیبکەرەوە.

هەوڵی چونەژوورەوەی دووەم: وای فای بکوژێنەوە و ئینتەرنێتی موبایلەکەت بەکاربێنە.
"Cellular data”

هەوڵی چونەژوورەوەی سێیەم:هەوڵدە VPNـکەت داگیرسابێت.

هەوڵی چونەژوورەوەی چوارەم: هەوڵدە VPNـکەت کوژابێتەوە.


.

چۆنیەتی پشتڕاستکردنەوەی ئەکاونتی Piـیەکەت

Translated by: captainkaros
Verified by: Jehad721

 ئایا پێویستە فەیسبووکەکەم یان ژمارە تەلەفونەکەم پشتڕاستبکەمەوە ؟

لەم کاتەدا، پایۆنێرەکان پێویست ناکات ژمارەی پشتڕاستکردنەوە ئەنجام بدەن بۆ تەلەفون یان فەیسبووک بۆ ئەوەی کانگا بکەن. دەتوانن بەردەوام بن لە کانگاکردن و پاراستنی Pi کانگا کراو، تەنانەت ئەگەر پشتڕاست نەکرابێتنەوە. ئەگەر دەتوانیت لە ئێستادا ژمارەی تەلەفونەکەت پشتڕاست بکەیتەوە بە لەبەرچاوگرتنی شێوازەکانی ئێستای پشتڕاستکردنەوەی تەلەفونەکەمان، تکایە بیکە. ئەگەر بەهۆی هۆکارێکەوە ناتوانیت ژمارەی تەلەفونەکەت بە شێوازەکانی ئێستامان پشتڕاست بکەیتەوە، پێویست ناکات لە ئێستادا پەلە بکەیت یان نیگەران بیت. دەتوانیت بەردەوام بیت لە کانگاکردن و ڕەنگە دواتر شێوازی پشتڕاستکردنەوەت بۆ دابین بکرێت بۆ ئەوەی ئەنجامی بدەیت. لە داهاتوودا پێویستە پێش مەیننێت ژمارەی تەلەفونەکەت پشتڕاست بکەیتەوە بۆ ئەوەی داوای ئەو Piە بکەیت کە کانگات کردووە، مەگەر لەلایەن فەیسبووکەوە پشتڕاست نەکرابێتەوە. ئەگەر ئەکاونتی پای خۆت لە فەیسبووک پشتڕاست کردەوە، ئەوا پێویست ناکات ژمارەی تەلەفونەکەت پشتڕاست بکەیتەوە.

کام فۆڕمی پشتڕاستکردنەوە باشترینە ؟

هەندێک لە پایۆنێران زیاتر لە یەک بژاردەی پشتڕاستکردنەوەیان هەیە. ئەو بژاردەیە هەڵبژێرە کە بە باشترین شێوە لەگەڵ پێداویستییەکانتان بگونجێت. بیر لەوە بکەرەوە کە چۆن حەز دەکەیت بچیتە ژوورەوە، ئەگەر پڕۆفایلی فەیسبووکت هەیە، حەز دەکەیت ناونیشانی ئیمەیڵ و وشەی نهێنی فەیسبووکەکەت بەکاربهێنیت بۆ چونەژوورەوە؟ ئایا پێت باشە بە وشەی نهێنی و ژمارەی تەلەفۆنەکەت بچیتە ژوورەوە؟ هەروەها بیر لەوە بکەرەوە کە چ شێوازێکی چوونەژوورەوە ئاسانترە ئەگەر وشەی نهێنی لەبیرکرابێت.

لە داهاتوودا، زیاتر لە یەک شێوازی پشتڕاستکردنەوە لەبەردەستی پایۆنێران دەبێت. ئەگەر توانیت بە دوو شێوازی جیاواز پشتڕاستی بکەیتەوە، ئەوا دوو ڕێگەی جیاوازت دەبێت بۆ چونەژوورەوە.

چۆن ئەکاونتەکەم بە ژمارەی تەلەفۆنەکەم پشتڕاست بکەمەوە؟

ئەگەر بژاردەی پشتڕاستکردنەوەت هەبێت بەم شێوازە، ئەوا دوگمەی
 “VERIFY”
 لە تەنیشت ئەم بژاردەیە لەم لاپەڕەیە دەبینیت
 “Profile”
ئەگەر بژاردەکە بەردەست نەبوو، لە تەنیشت ئەو بژاردەیەدا ئەمە دەبینیت
 “N/A” 

بڕۆ بۆ لاپەڕەی 
“Profile”

لەلای ڕاستی 
“Phone verification”
گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە
“VERIFY”

بەپێی وڵاتەکەت ڕەنگە بژاردەی جیاوازت هەبێت، بۆیە تکایە ڕێنماییەکان جێبەجێ بکە.

ئەگەر ژمارەیەکی تەلەفۆنت لە هەریەکێک لەم وڵاتانە هەبێت
US, UK, Belgium, or Israel
 لەوانەیە نامەیەکی کورتت پێ بگات کە کۆدێکی تێدایە، و پاشان کۆدەکە لە شاشەی داهاتوودا دابنێیت.

ئەگەر ژمارەیەکی تەلەفۆنت لە هەریەکێک لەم وڵاتانە نەبوو
US, UK, Belgium, or Israel
 ئەوا یەک وڵات هەڵبژێرە بۆ ناردنی کورتەنامە، پاشان گرتە لەسەر ئەم بژاردە سەوزە بکە
 “START”
 پاشان گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە لە ئەپی ناردنی کورتە نامەکەت
"Send”
تکایە دڵنیابە کە نامە ناردنی کورتەنامەی نێودەوڵەتیت لەگەڵ هەڵگری مۆبایلەکەت چالاک کردووە. هەندێک جار، لەوانەیە پارەت لێ وەربگرن تەنانەت ئەگەر کارەکە سەرکەوتوو نەبێت. هەروەها ڕەنگە بە ژمارەیەک سەرکەوتن بەدەست بهێنیت بەڵام بە ژمارەیەکی تر نەبێت، بۆیە ڕەنگە پێویستت بە تاقیکردنەوەی زیاتر لە وڵاتێک بێت.

هەروەها ئەتوانرێت ئەم بژاردەیە بەکاربهێنرێت ئەگەر کێشەت لەگەڵ دوو شێوازەکەی سەرەوەدا هەبوو.
“ڕێنماییەکانی دەستی” 

به‌ده‌رخستنی هه‌ڵه‌ و چاككردنه‌وه‌

لە کاتی هەبوونی لۆد لەسەر ئەپی Pi، لەوانەیە ئەم کارە سەرکەوتوو نەبێت. بۆیە لەوانەیە پیویست بکات چەن جارێک یاخود لە کاتێکی جیاوازدا هەوڵبدەیتەوە. 

ئەگەر هەڵەیەکت پێگەیشت، تکایە جارێکی تر بە پرۆسەکەدا تێپەڕ بە. ئەگەر هێشتا ناتوانیت پشتڕاست بکەیتەوە، ئەوا تکایە لە ژێر بارودۆخی جیاوازدا هەوڵبدە (و ئەمانە هەوڵی جیاواز دەبن):

هەوڵی پشتڕاستکردنەوەی یەکەم: مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە و پاشان بیکەرەوە

هەوڵی پشتڕاستکردنەوەی دووەم: وای فای بکوژێنەوە و ئینتەرنێتی موبایلەکەت بەکاربێنە.

"Cellular data”

هەوڵی پشتڕاستکردنەوەی سێیەم: هەوڵبدە VPNـەکەت بەکاربێنە

هەوڵی پشتڕاستکردنەوەی چوارەم: هەوڵبدە VPNـەکەت بکوژێنەوە

لە ئێستاداچوار ژمارەی تەلەفۆنی جیاواز پێشکەش دەکەین بۆ پشتڕاستکردنەوەی تەلەفۆن - ئەمریکا، بەریتانیا، بەلجیکا، و ئیسرائیل. ئەگەر لەم وڵاتانەدا ناژیت، پێویستە نامە ناردنی کورتەنامە نێودەوڵەتییەکان چالاک بکەیت، هەروەها پێویستە لە دابینکەری مۆبایلەکەت بزانیت کە ئەم توانایەت لە پلانی مۆبایلەکەتدا هەیە. لەوانەیە سەرکەوتنت هەبێت لە بەکارهێنانی ژمارەیەکی تەلەفۆن بەسەر ژمارەیەکی تردا، بۆیە ئەگەر لە ژمارەی تەلەفۆنی وڵاتێک شکستت هێنا، ئەوا ژمارەیەکی تر تاقیبکەرەوە. بۆ نموونە ئەگەر دابینکەرەکەت حەمرە ئاڤاڵ لە ئێرانە، تکایە ژمارەی تەلەفۆنی بەلجیکا بەکاربهێنە.

هەندێک دابینکەری مۆبایل هەن کە لەوانەیە کورتا نامەکە بلۆک بکەن. ئەگەر دوای چەندین هەوڵدان نەتوانی ئەکاونتەکەت پشتڕاست بکەیتەوە، ئەگەری ئەوەی هەیە کە دەقەکان لەلایەن دابینکەری مۆبایلەکەتەوە بلۆک بکرێن. ئێمە بەدوای چارەسەردا دەگەڕێین بۆ ئەم جۆرە حاڵەتانە.

چۆن ئەکاونتەکەم بە فەیسبووک پشتڕاست بکەمەوە؟

ئەگەر بژاردەی پشتڕاستکردنەوەت هەبێت بەم شێوازە، ئەوا ئەم بژاردەیە لە تەنیشتی دەبینیت
 “VERIFY” 
لە لاپەڕەی
“Profile”
 ئەگەر بژاردەکە بەردەست نەبوو، لە تەنیشت ئەو بژاردەیەدا ئەمە دەبینیت
“N/A”
 ئەگەر بژاردەی پشتڕاستکردنەوەت هەیە لە ڕێگەی فەیسبووکەوە، ئەوا ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکە:

گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە
“VERIFY”

ئەگەر ئەپی Pi
“PiNetwork” 
پرسیاری ئەوەی کرد دەتەوێت  
http://Facebook.com
بەکاربهێنێت بۆ چونەژوورەوە، گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە 
“Continue”

بۆ چونەژوورەوەی پەیج یان ئەپی فەیسبووکەکەت، لەوانەیە پێویستت بە داخڵکردنی ناونیشانی ئیمەیڵ و وشەی نهێنی فەیسبووکەکەت هەبێت.

مۆڵەت بدە

ئەگەر ئەپی فەیسبووک
 “Facebook” 
پرسیاری ئەوەی کرد دەتەوێت 
“Pi” 
بکەیتەوە ؟ گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە
 “Open”

به‌ده‌رخستنی هه‌ڵه‌ و چاككردنه‌وه‌

پێویستە ئەپی فەیسبووک دابەزێنیت بۆ مۆبایلەکەت.

لە مۆبایلەکەتەوە بچۆرە ناو ئەپی فەیسبووک.

هەروەها ڕێکخستنەکانی فەیسبووکەکەت بپشکنە بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەوەی کە ڕێگەت بە ئەپی Pi داوە پەیوەندی بە ئەکاونتی فەیسبووکەکەتەوە بکات. لە فەیسبووک گرتە بکە لەسەر
“Settings” 
پێویستە بچیتە
”Apps and Websites”
و دڵنیابیت لەوەی ڕێکخستنەکەت بەم شێوەیەیە
 “Turned on”


.

چۆن پای بەدەستبێنم ؟

Translated by: captainkaros
Verified by: Jehad721

بە گرتە کردن لەسەر دوگمەی کانگاکردن [ئایکۆنی هەورە بروسکە ] کانگاکردنی ڕۆژانە کارا ئەبێت، دوای تەواوبوونی بیست و چوار کاتژمێر، دەتوانیت هەمان ڕێگا بگریتە بەر بۆ دەستپێکردنەوەی کانگاکردنی ڕۆژانە.

کەی دەتوانم پایەکانم بگۆڕمەوە ؟

ناتوانیت پایەکانت ئاڵوگۆڕ بکەیت لە ئێستادا، لە قۆناغی سێی پڕۆژەکە دەتوانیت پای ئاڵوگۆر بکەیت بە دراوەکانی دیکە کاتێک Pi بە تەواوی دەگوازرێتەوە بۆ بلۆکچەینکی لامەرکەزی.

Pi لە ڕۆژی ٣/١٤/٢٠١٩ (ڕۆژی پای) قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەی دەستپێکرد. لە قۆناغی یەکەمدا، بڕی پایەکانت تۆماردەکرێن و گەرەنتیت پێ دەدرێت کە سەلامەت دەبن تاوەکو پای دەگوازرێنەوە بۆ مەیننیت [ قۆناغی سێیەم ]. مەگەر پێشێلکردنی سیاسەتەکانی پای هەبێت بۆ نمونە،دروستکردنی ئەکاونتی ساختە، گواستنەوەی پای سنوردارکراوە تاوەکو دەگەینە مەیننێت بۆ ئەوەی کەسایەتیە خراپەکان لە ئەکاونتە ساختەکان دەستنیشان بکرێن. بۆنموونە، کەسایەتیەکی خراپ ئەتوانێت لە ئەکاونتێکی ساختەوە پای کانگا بکات، وە پایەکان بگوازێتەوە بۆ هەژمارێکی ڕاستەقینە، سەرەڕای دەستکەوتە نایاسایەکانی دواتر بە پڕۆسەی ناساندن تێپەڕبێت بەبێ ئەوەی پایە ساختەکانی لێ وەربگیرێتەوە. ئێمە هێشتا خەریکی پەرەپێدانی وردین بۆ پڕۆژەکە.بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی بەشی نەخشە ڕێگای پەرەی سپیمان بکەن:

چۆن ئەتوانم پای بگۆڕمەوە بە دراوی فیات[ کاغەز ]

لە ئێستادا هیچ شوێنێک نییە بۆ کڕین و فرۆشتنیPi. بە واتایەکی تر Pi لە هیچ بۆرسەیەکی بازرگانیدا نییە.

تکایە ئاگاداری ئەو ماڵپەڕە ساختانە بن کە بانگەشەی بازرگانیکردن یان ئاڵوگۆڕی Pi دەکەن.

لە ئێستادا دەتوانیت Pi بەدەستبهێنیت بە گرتەکردن لەسەر دوگمەی کانگاکردن هەر ٢٤ کاتژمێر جارێک، و بە دروستکردنی بازنەی ئاسایشەکەت، و بە بانگهێشتکردنی ئەندامانی نوێ بۆ بەشداریکردن لە تیمەکەت.

کەی دەتوانم پای بگوازمەوە؟ 

لە ئێستادا گواستنەوەی ناو ئەپەکە هێشتا بەردەست نییە. تکایە ئاگاداری ئەو فێڵانە بن کە بانگەشەی فرۆشتن یان مامەڵەکردن دەکەن بە دراوی Pi Network. لە ئەپەکەدا ڕاگەیاندنێک دەکەین کەی مامەڵەکان بەردەست دەبن.

تەنها ژمارەیەکی کەم لە پێشەنگەکان کە بەشێک بوون لە پرۆگرامی تاقیکاری توانای گواستنەوەی Pi یان هەیە. فرۆشتن یان بازرگانیکردن بە Pi بە دراوی فیات یان کریپتۆ پێشێلکردنی مەرجەکانی خزمەتگوزارییە. تکایە ئەم پێشێلکاریانە ڕاپۆرت بکەن.

بۆچی پایەکانم زیادناکات ؟

دەتوانیت لە سەرەوەی شاشەی ئەپەکەتدا ژمێریارێک ببینیت لەگەڵ باڵانسی Pi، کە زیاد دەکات ئەگەر لە ئێستادا دۆخی کانگاکردن بیت. لەوانەیە زیادکردنەکە بوەستێت ئەگەر ئێمە لە دۆخی Pi Lite بین، کاتێک ئێمە چاککردنەوە ئەنجام دەدەین.

دوگمەی [ هەورەبروسکە ] ڕێژەی کانگاکردنەکەت پیشان دەدات، کە بەپێی ژمارەی ماینەرە چالاکەکان لە تیمەکەت دەگۆڕێت. دوگمەی [ هەورەبروسکە ] سەوز دەبێت کاتێک لە ئێستادا خەریکی کانگاکردنن.

بۆچی باڵانسی پایەکەم کەمی کردووە ؟

ئەگەر پێش کۆتای هاتنی ماوەی کانگاکردن [ کانگاکردنی ڕۆژانە ] لە هەژمارەکەت دەربچیت، لەوانەیە باڵانسی پایەکەت کەمکرێتەوە بە واتایەکی تر لەوانەیە ئەو Pi لەدەست بدەیت کە لە سەرەتای ماوەی کانگاکردنەوە کانگاکراوە تا ئەو کاتەی کە دەرچووی لە هەژمارەکەت. پێش ئەوەی بچیتە دەرەوە پێویستە پەیامێکی ئاگادارکردنەوە هەبێت. باشترین کات بۆ دەرچوون لە ئەپەکە دوای بەسەر چونی ماوەی کانگاکردنی ڕۆژانەیە، بۆ ئەوەی ئەوەی بۆ ئەو ڕۆژە کانگات کردووە لەدەست نەدەیت.

هۆکارێکی تر کە لەوانەیە لە دۆخی کاتی Lite Mode بیت کە هاوسەنگیت پیشان دەدات لە کۆتا جار کە گرتەت کردوە لەسەر دوگمەی هەورە بروسکە کاتێک کانگاکردنی ڕۆژانە دەستپێدەکات، ئەمەش وا دەکات وەک کەمبوونەوەی کۆی گشتی Pi ـت دەرکەوێت. باڵانسی Pi ـەکەت سەلامەتە و کاتێک ئەپەکە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی تەواو نوێ دەکرێتەوە.

ئەگەر ئەمە ئەوە ڕوون نەکاتەوە کە بۆچی ڕەنگە تۆ کەمبوونەوەی باڵانسی Piت بینیبێت، تکایە داواکاری پشتگیری پێشکەش بکە.

ئەگەر پێش کۆتایی هاتنی خولی کانگاکەت لە ئەپەکە دەربچیت، ئەوا ئەو Piە لەدەست دەدەیت کە لەم خولە کانگاکردنەدا بەدەستت هێناوە. ئەگەر پێویستت بە دەرچوونە، باشترین کات دوای تەواوبوونی خولی کانگاکردنەکەتە.

کاتێک چوومە هەژمارەکەمەوە باڵانسەکەم سفر بوو- چی ڕوویدا؟

پێدەچێت تۆ ئەکاونتێکی نوێت دروست کردبێت، نەک بچیتە ناو ئەکاونتی سەرەتایی خۆتەوە. تکایە بابەتی پەیوەندیدار بخوێنەرەوە [چۆنیەتی چونەژوورەوە - لە بیرم کردووە چۆن ناوم تۆمار کردوە، یان وشەی نهێنیم لە بیر کردووە]


.

 

تیمی داهات وکۆدی بانگێشتنامە

چۆن ئەندامی زیاتر بۆ تیمی داهاتەکەم بە دەست بهێنم ؟

تیمی داهاتەکەت لەو کەسانە پێکهاتووە بانگێشتیان دەکەیت. واتە دەتوانیت تیمی داهات دروست بکەیت بە پێدانی کۆدی بانگێشتنامەکەت بە کەسانی دیکە. ئەگەر چویتە سەر لاپەڕەی تیمی داهات، کلیک لەسەر ئەم بژاردە وەنەوشەیە بکە

"INVITE”

کە ڕێگەت پێدەدات کۆدی بانگێشتنامەکەت بنێری لە ڕێگەی ئەپەکانی دیکەی موبایلەکەتەوە، یان دەتوانیت ئەم بژاردەیە بەکاربێنیت 

"USE OTHER CHANNEL”

بۆ ناردنی کۆدی بانگێشتنامەکەت.

ڕێگەت پێدەدرێت کۆدی بانگێشت نامەکەت لە سۆشیال میدیا بڵاو بکەیتەوە، تکایە کۆدی بانگێشتنامەکەت لە چات ڕوومەکان دامەنێ چونکە هەمووان لەوێ لەلایەن کەسێکی دیکەوە بانگێشت کراوە. کۆدی بانگێشتنامە بۆ بانگێشت کردنی کەسانی نوێیە بۆ ناو تۆڕی پای و پێکهێنانی تیمی داهات لەگەڵیان.

ئایا دەتوانم تیمی

 داهاتم بگۆڕم بۆ یەکێکی جیاواز ؟

بەکارهێنەر ناتوانێت تیمی داهاتەکەی بگوازێتەوە بۆ یەکێکی جیاواز چونکە گۆڕینی تیمی داهات دەبێتە هۆی دووبارە ئاڵۆزبوونی ‌‌‌‌حساباتی پاشگەزبوونەوەی هەموو ڕێژەکانی بەرهەمهێنراوی پێشوو لە هەر بەرهەمهێنانێکی بانگێتشکەری نوێ. بۆیە ئێمە پشتگیری ئەم پڕۆسەیە ناکەین کە نەک تەنها بە هۆکاری بەفیڕۆدانی ‌توانای کۆمپیتەر بەڵکو ئەزموونی بەکارهێنەر و هاوسەنگی ناتەبای بۆ پایۆنێرەکان  جگە لە داواکاری دروست دەکات. 

لە بیرت بێت کە تیمی داهاتەکەت لە بانگێشتکراو و ئەو کەسانە پێکهاتووە کە بانگێشتیان دەکەیت. کەواتە دەتوانی تیمی داهاتی خۆت دروست بکەیت بە بانگێشتکردنی کەسانی دیکە. 

ئەگەر هاوڕێکەت تیمێکی گەورەی داهاتی هەیە کە ڕێژەی کەنگاکردنی بەرزە، بەژداری کردن لە تیمی هاوڕێکەت ڕێژەی بەرهەمهێنانت زۆر بەرز نابێت چونکە ڕێژەی بەرهەمهێنانەکەت لەسەر بنەمای ئەندامانی تیمی داهاتەکەتە نەک تیمی هاوڕێکەت.

بانگێشتکراوەکەم هەڵەی لە کۆدی بانگێشتنامەکەدا کرد و زیادنەبوو بۆ تیمی داهاتەکەم. ئایا دەتوانم  بانگێشتکراوەکەم بگەڕێنمەوە بۆ تیمی داهاتەکەم ؟

بەکارهێنەر ناتوانێت تیمی داهاتەکەی بگوازێتەوە بۆ یەکێکی جیاواز چونکە گۆڕینی تیمی داهات دەبێتە هۆی دووبارە ئاڵۆزبوونی ‌‌‌‌حساباتی پاشگەزبوونەوەی هەموو ڕێژەکانی بەرهەمهێنراوی پێشوو لە هەر بەرهەمهێنانێکی بانگێشتکەری نوێ. بۆیە ئێمە پشتگیری ئەم پڕۆسەیە ناکەین کە نەک تەنها بە هۆکاری بەفیڕۆدانی ‌توانای کۆمپیتەر بەڵکو ئەزموونی بەکارهێنەر و هاوسەنگی ناتەبای بۆ پایۆنێرەکان جگە لە داواکاری دروست دەکات. 

ئایا دەتوانم ئەندامێکی تیمی داهاتەکەم لاببەم ؟

لە ڕووی تەکنیکیەوە نەخێر، بە تایبەت بۆ هەموو ئەندامانی ڕاستەقینەی تیمی داهات، چونکە پێکهاتەی تیمی داهات تەنها پەیوەندی بە پاداشتی بەرهەمهێنانەوە نیە، بەڵکو مێژووی کێ کێی بانگێشتکردووە بۆ ناو تۆڕەکەش دەگرێتەوە.

بەڵام دەتوانیتک لەچاتی تیمی داهاتەکەت دەربێنیت، یان ئەندامێکی تیمی داهاتەکەت وەک هەژمارێکی ساختە ڕاپۆرت بکەیت بۆ سیستمەکە، ئەگەر بەڕاستی پێتوایە کە هەژماری ساختەن. هەروەها تایبەتمەندی ڕاپۆرتی ساختە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە چاتی تیمی داهات لایان دەبات. پاشان دەتوانیت تایبەتمەندی فلتەر بەکاربهێنیت بۆ 

“Hide reported”

بۆ ئەوەی لە ڕووکاری تیمی داهاتەکەت نەمێنن.

ئەگەر ئەندامێکی تیمێکی ناچالاکت هەیە دەتوانیت ئەندامەکە بشاریتەوە بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی فلتەر لە لاپەڕەی تیمی داهات.

ئەگەر کەسێک هەبێت کە چاتی تیمی داهاتەکەت هەراسان بکات، دەتوانیت ئەندامەکە لە چاتی تیمی داهاتەکەت دەربهێنیت بە چوونە ناو مینووی گۆشەی سەرەوەی ڕاست لە چاتی تیمی ڕەوانەکەت و گرتەکردن لەسەر ئەم بژاردەیە

"Remove from chat”

ئایا سنورێک هەیە بۆ ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەتوانم بانگێشتیان بکەم ؟

هیچ سنورێک نیە. دەتوانیت زۆرترین کەس بانگێشت بکەیت.

 

چی ڕوودەدات ئەگەر ئەندامانی تیمی داهات ناچالاک بن ؟

ڕێژەی بەرهەمهێنانت زیاد دەکات کاتێک ئەندامانی تیمی داهات چالاک بن و لەگەڵ تۆدا بەرهەمهێنان دەکەن. ئەگەر ئەندامانی تیمی داهات ناچالاک بن، ئەوا تۆ پاداشتی بەرهەمهێنانت بەدەست ناهێنیت لە ڕێگەی ئەوانەوە، بەڵام هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ڕێژەی بەرهەمهێنانت نییە.

 

دەتوانیت ئەندامانی تیمی ڕەوانەکردنەکەت بیردەخەیتەوە بۆ بەرهەمهێنانی ڕٶژانەیان بە گرتەکردن لەسەر ئەم بژاردەیە

 "PING INACTIVE"

وە ئەندامانی ناچالاکی تیمەکەت بیرخستنەوەی ئاگادارکردنەوە وەردەگرن.

چی ڕوودەدات ئەگەر هەژماری ساختە هەبێت لە ناو تیمی داهاتەکەم ؟

ئەگەر هەژماری ساختە هەیە لە ناو تیمی داهاتەکەت، ئەوا ئەو پاداشتەی کە لێیانەوە بەدەستت هێناوە دەسڕدرێتەوە پێش چوونە ناو مەیننێت لە قۆناغی سێیەمدا.

ئێمە دەزانین کە ڕەنگە جێگەی داخە کە کەمبوونەوەی باڵانسەکەت ببینیت بەهۆی سڕینەوەی ئەو جۆرە پاداشتانە. بەڵام لە ڕاستیدا قازانجێکی نادادپەروەرانە بووە چونکە سیاسەتەکانی پای پێناسەیان کردووە کە هەر کەسێک بۆی هەیە تەنها یەک هەژماری پای دابنێت و ڕایگەیاندووە کە هەموو ئەو پایەی کە لە هەژماری ساختەوە بەدەستیان هێناوە یان تووشی بووە لەناو دەچێت. ئەگەر نادادپەروەرانە بێت خەڵک پای بهێڵنەوە کە لە هەژماری ساختە بەدەست دەهێنرێت. بیهێنە بەرچاوت ئەکتەرێکی خراپ کە چەندین هەژماری ساختەی دروست کردبێت بۆ ئەوەی بە ڕێژەیەکی زیاتر پای بەدەستبهێنێت. بۆ ئەوەی متمانە و دادپەروەری لە تۆڕەکەماندا بپارێزین، ناتوانین ڕێگە بدەین کەس بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە پای بەدەستبهێنێت لە ڕێگەی هەر جۆرە پاداشتێکەوە لە هەژماری ساختە.


.

 

بازنەی ئاسایش

Translated by: captainkaros
Verified by: Jehad721

چۆن ئەندام زیاد بکەم بۆ بازنەی ئاسایشەکەم ؟

دوای سێ خولی بەرهەمهێنانی بیست و چوار کاتژمێری، دەتوانیت ئەندام زیاد بکەیت بۆ بازنەی ئاسایشەکەت.

پێویستە بتوانیت ئەندامانی تیمی داهاتەکەت زیاد بکەیت بۆ بازنەی ئاسایشەکەت بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە:

 

یەکەم: لە شاشەی سەرەکیدا کلیک لەسەر ئایکۆنی قەڵغانەکە بکە.

دووەم:  گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە.

 "add an existing Pi user" 

سێیەم: گرتە لەسەر ئەم بژاردە پرتەقاڵیە بکە لە تەنیشت ناوەکانیان

"add" 

وە دواتر پێویستە نیشانەیەکی سەوز هەبێت لەلایەن ناوەکەیانەوە، کە پرۆسەکە تەواو دەکەیت!

چۆن لە کۆنتاکتی موبایلەکەمەوە ئەندام زیاد بکەم بۆ بازنەی ئاسایشەکەم ؟

لەوانەیە بتوانیت پایۆنێرێکی تر زیاد بکەیت بە گرتەکردن لەسەر ئەم بژاردەیە

"ADD FROM CONTACTS" 

ئەگەر ئەو کەسە ژمارەی تەلەفۆنەکەی تۆمار کردبێت. هەندێک جار، لەوانەیە لۆگۆیەکی سەوزی پای لە تەنیشت ناوەکەیان ببینیت، یان ڕەنگە بە سادەیی بزانیت کە ئەوان بەکارهێنەرن. گرتە لەسەر ناوەکەیان بکە، پاشان گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە

 “CONFIRM”

چۆن هاوڕێکانی فەیسبووک زیاد بکەم بۆ بازنەی ئاسایشەکەم ؟

لە ئێستادا ڕێگەیەک نییە بۆ پایۆنێر بۆ زیادکردن یان گەڕان بەدوای پایۆنێرەکانی تر کە پشتڕاستکردمەوەیام بۆ فەیسبووک کردووە، بۆ نموونە. لە ئێستادا هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ بینینی لیستی هاوڕێکانت بۆ ئەوەی بزانیت کام هاوڕێی فەیسبووک ئەکاونتی پای هەیە. بەکارهێنەرانی پشتڕاستکراوەی فەیسبووک دەتوانن ئەندامانی تیمی داهاتەکانیان زیاد بکەن، هەروەها دەتوانن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیانەوە ئەندام زیاد بکەن (بڕوانە دوو پرسیاری پێشوو لە سەرەوە).

ئایا دەتوانم چەند کەس زیاد بکەم بۆ بازنەی ئاسایشەکەم ؟

ئەگەر پێنج ئەندامت زیاد کردووە بۆ بازنەی ئاسایشەکەت، ئەوا زۆرترین ئەندامت زیادکردووە بۆ بازنەی ئاسایشەکەت، وە بەرزترین ڕێژە بەدەست بێنن لە ڕێگەیەوە. هێشتا دەتوانیت کەسانی زیاتر زیاد بکەیت بۆ بازنەی ئاسایشەکەت، بەڵام ئەو ئەندامە زیادانەی کە لە سەرووی 5 کەسەوەن بەشداری ناکەن لە زیادبوونی ڕێژەی بەرهەمهێنانەکەت. ڕێگای تر بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنان ئەوەیە کە خەڵکی زیاتر بانگهێشت بکەیت بۆ ناو تیمی داهاتەکەت. پای پاداشتی پایۆنێرێرەکان دەداتەوە بۆ بەشداریکردنیان لە هەردوو (بازنەی ئاسایش) و (تیمی داهات) تۆڕەکە.

تکایە لەبیرت بێت کە بە زیادکردنی کەسێک بۆ بازنەی ئاسایشەکەت پشتڕاستی دەکەیتەوە کە ئەو کەسە مرۆڤێکە کە متمانەت پێیەتی، هەر لەبەر ئەمەشە کە تۆ بۆنوسی ڕێژەی بەرهەمهێنکردن بەدەست دەهێنیت.

چی ئەگەر کەسێکم نەبێت زیادی بکەم بۆ بازنەی ئاسایشەکەم ؟

هێشتا دەتوانیت لەسەر ئەپڵیکەیشنەکە بمێنیتەوە و پای بەرهەمبهێنی. ئەگەر خەڵک زیاد بکەیت بۆ بازنەی ئاسایشەکەت، ئەوا ڕێژەی بەرهەمهێنان زیاد دەکەیت.


.

 

ڕێکخستنەکانی هەژمار

Translated by: captainkaros
Verified by: Jehad721

گۆڕانکاری لە هەژمارەکەتدا ناتوانرێت لە ڕێگەی ئیمەیڵ یان پۆرتاڵی پشتگیرییەوە ئەنجام بدرێت، چونکە ئێمە هیچ ئامرازێکمان نییە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پارێزراو پشتڕاستی بکەینەوە کە داواکارییەکە لە خاوەن هەژماری ڕاستەقینەوە دێت.بە واتایەکی تر ناتوانین داواکارییەک بۆ گۆڕینی ناو، ناوی بەکارهێنەر، ژمارەی تەلەفۆن، وشەی نهێنی تۆ جێبەجێ بکەین. تکایە بۆ زانیاری زیاتر لەسەر تایبەتمەندییەکانی هەر هەژمارێک سەردانی ئەم بەشە لاوەکیانەی خوارەوە بکە. ئەگەر دەتەوێت زیاد بکرێت بۆ لیستی ئیمەیڵێک بۆ ئەوەی ئاگادار بکرێتەوە کاتێک تایبەتمەندییەکی ناو ئەپەکە بەردەست ئەبێت، تکایە لێرە فۆڕمی داواکاری ئیمەیڵ پڕبکەرەوە.

چۆن ناوی خۆم لەسەر هەژمارەکە بگۆڕم ؟

تیمی سەرەکی گۆڕینی ناوەکان جێبەجێ ناکات و هەڵەکان ڕاستناکاتەوە. پێشتر هەموو پایۆنێرەکانی ئێستا چانسی ماوەی ٣ ڕۆژەیان پێدرابوو بۆ نوێکردنەوەی ناوەکەیان لەناو ئەپەکەدا. و پایۆنێرە نوێیەکان دەتوانن لە دوو هەفتەی یەکەمی ناو تۆمارکردندا ناوەکەیان نوێ بکەنەوە، مەگەر پایۆنێرە نوێیەکە ئەپڵ ئایدی بەکاریبهێنێت بۆ ناو تۆمارکردن.

بۆ بەکارهێنەرانی ئەپڵ ئایدی، ناوی هەژماری پایەکەت پەیوەستە بە ناوی ئەپڵ ئایدیەکەتەوە لە کاتی ناو تۆمارکردن لە ڕێگەی ئەپڵ ئایدیەوە، بۆیە گرنگە پایۆنێر لە کاتی ناو تۆمار کردن ناوی یەکەم و کۆتای ئەپڵ ئایدیەکانیان ڕاست بکەنەوە و دڵنیابنەوە لە ڕاستی ناوەکانیان پێش ناو تۆمارکردن.

تایبەتمەندی داواکردنی گۆڕینی ناو لە پڕۆفایلی ئەپەکە بەردەستە ( مەگەر بە ئەپڵ ئایدی ناوت تۆمارکردبێت )

دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ ئەوەی بە ئەگەرێکی زۆرەوە گۆڕانکاری بکرێت لە ناوەکەتدا, داواکاری نوێکردنەوەی ناو تەنها ئەو گۆڕانکاریانە قبوڵ دەکەن کە بەگشتی لەگەڵ ئەو ناوە یەک دەگرێتەوە کە پایۆنێر دەیەوێت گۆڕانکاری تیا ئەنجام بدات، بۆ نموونە.گۆڕانکاری بچووک لە ڕێنووسیدا(پیت)، گۆڕینی ناوی یەکەم یان ناوی کۆتایی، زیادکردنی ناوی ناوەڕاست، زیادکردنی پێشگر/پاشگر یان ڕێکخستنی لەگەڵ ئەو ناوەی کە لەسەر بەڵگەنامەی ناسنامەکەت نیشان دراوە.

گۆڕینی ناوێکی تەواو کە هیچ لێکچوونێکی لەگەڵ ناوی ئێستای نەبێت و پێشنیاری دوو کەسی تەواو جیاواز بکات ڕەتدەکرێتەوە.

تکایە ئاگاداربن کە داواکردنی ناو و وەرگرتنی جوابی کات دەخایەنێت بەهۆی ئاڵۆزی کەیس بۆ کەیس، وە وەک بەشێک دواتر لە پرۆسەی گشتی KYC  مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. بۆیە ئەگەر داواکاریت پێشکەش کرد، تکایە سەبر بگرە.

لێرەدا چۆنیەتی پێشکەش کردنی داواکاری ناو ڕوون ئەکەینەوە

 

لە شاشەی سەرەکی Pi، پەنجە بنێ بە ئایکۆنی ≡ لە گۆشەی سەرەوەی چەپ بۆ کردنەوەی مینیوی Pi.

 

گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە
“Profile.”

 

دواتر لە بەشی
“Settings”
گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکەن
“See How”


پێداچوونەوە بە ناوی ئێستای خۆت بکە و پاشان لە گۆشەی خوارەوەی لای ڕاستدا پەنجە گرتە لەسەر ئەمبژاردەیە بکە
 “Appeal Name Change”

 

لێرەوە ڕێنماییەکانی ناو ئەپەکە جێبەجێ بکە

 

تکایە ئاگاداربە کە ناوی سەر پڕۆفایلی ڕەنگە جیاواز بێت لە ناوی یەکەم و ناوی کۆتاییت چونکە “ناوی نازناو” یان “ناوی ئاسایی” ئەو ناوەیە کە لە پڕۆفایلی خۆتدا دەردەکەوێت، چوونەژوورەوەی ئەپڵت بەکارهێناوە وەک شێوازی تۆمارکردنەکەت.

چۆن ناوی بەکارهێنەرەکەم بگۆڕم ؟

ناوی بەکارهێنەران ناتوانرێت بگۆڕدرێن. لە ئێستادا بژاردەیەک لەناو بەرنامەکەدا نییە بۆ گۆڕینی ناوی بەکارهێنەر. لە داهاتوودا هیوادارین تایبەتمەندییەک لەناو بەرنامەکەدا هەبێت، کە لەوێدا دەتوانیت داوای گۆڕینی ناوی بەکارهێنەر بکەیت، ئەگەر ناوی بەکارهێنەرەکە قسەی ناشرین یان زانیاری کەسی تێدابێت (وەک ناوەکەت یان ژمارەی تەلەفۆنەکەت).

چۆن ئەتوانم ژمارە تەلەفونی سەرهەژمارەکەم بگۆڕم ؟

لە ئێستادا بژاردەیەک لەناو بەرنامەکەدا نییە بۆ گۆڕینی ژمارەی تەلەفۆنەکەت.

لە داهاتوودا تایبەتمەندییەک لەناو بەرنامەکەدا دەبێت، کە دەتوانیت ژمارەی تەلەفۆنەکەت بگۆڕیت (بە سنووردارکراوی). تیمی سەرەکی کاتێکی زۆری تەرخانکردووە بۆ بە وردی دیزاینکردنی ئەم تایبەتمەندییە بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی کە ناتوانرێت لەلایەن بۆتەکان یان هەژماری ساختەوە خراپ بەکاربهێنرێت. ئەمە تایبەتمەندییەکی گرنگە، بەڵام هیچ کاتێکی دیاری کراو نیە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم تایبەتمەندییە.

تکایە دڵنیابە لەوەی کە وشەی نهێنی خۆت لەبیرە. ئەگەر دەرچوویت لە هەژمارەکەت و پێویستت بە چوونە ژوورەوە بوو، دەتوانیت بە ژمارەی تەلەفۆن و وشەی نهێنی کۆن بچیتەوە ژوورەوە. ئەگەر پاسۆردەکەت لەبیر کرد، ئەوا هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هەژمارە بە ژمارەی تەلەفۆنەکە. بۆیە، تکایە وشەی نهێنی خۆت بە سەلامەتی بهێڵەرەوە. (رێگایەکی تر بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دەتوانیت بچیتە ناو هەژمارەکەتەوە، هەروەها پشتڕاستکردنەوەی هەژمارەکەتە لە ڕێگەی فەیسبووکەوە).

چۆن بتوانم وشەی نهێنی هەژمارەکەم بگۆڕم ؟

لە ئێستادا لەناو بەرنامەکەدا بژاردەیەک نییە بۆ گۆڕینی وشەی نهێنی.

ئەگەر پاسۆردەکەت لەبیرچووە و لە ئەپەکە دەرچووی، ئەوا پێویستە بە پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەکاونتەکەدا تێپەڕیت، لەوێ پێش ئەوەی بچیتە ناو ئەپلیکەیشنەکەوە پاسۆردێکی نوێ دروست دەکەیت.

چۆن بتوانم هەژمارەکەم بسڕمەوە ؟

لەناو بەرنامەکەدا دەتوانیت بە تەنیا دەست بە پرۆسەی سڕینەوە بکەیت. ئەگەر چوویتە ناو ئەکاونتەکەتەوە، بچۆ بۆ مینیوی گۆشەی سەرەوەی چەپ، پاشان بچۆ بۆ لاپەڕەی 
“Profile”
 دواتر لە خوارەوەی پەڕەکە گرتە لەسەر ئەم بژاردەیە بکە بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەکە
“SEE HOW”
یان ئەگەر واز لە ئەکاونتەکە بهێنیت، ئەوا دواتر لە پشتڕاستکردنەوەدا شکست دەهێنێت و بەشێک نابێت لە Mainnet.


.